کچێکی کوردی تەمەن ١٨ ساڵان حۆکمی بەندکردنی بەسەردا دسەپێندرێت

پەیامی کورد     ...   کچێکی کوردی تەمەن ١٨ ساڵان حۆکمی بەندکردنی بەسەردا دسەپێندرێت


دادگای شۆڕشی پاوە حۆکمی سالێک بەندکران و سێ ساڵ بێ بەش بوون لە چوونە دەرەوەی ووڵاتی بەسەر کچێکی تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵکی پاوە دا سەپاند.

لەم ڕۆژانەدا "ڕۆیا مۆحیەدینی" کچێکی هەرزەکاری تەمەن ١٨ساڵ و خەڵکی پاوە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی" لەلایەن دادگای شۆڕشی پاوە بە دادوەری قازی "یەقوب حەبیبی شەمسی" سزای ساڵێک بەندکران و سێ ساڵ بێ بەش بوون لە مافی دەرچوون لە ووڵاتی بۆی دەرچوو .

ڕویا مۆحیەدینی هاوینی ڕابردوو دوای پێنج مانگ ئەندامبوون لە حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو حیزبە جیا بووەتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ زێدەکەی خۆی و لە سەر سنووری پاوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ ماوەی یەک هەفتە هەموو ڕۆژێک خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ناساندووە.


ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە