کچەکەی ترامپ بە نیازە بە شێوەی سەربەخۆ لە سەر شانۆی سیاسەت خۆی دەربخات

پەیامی کورد     ...    کچەکەی ترامپ بە نیازە بە شێوەی سەربەخۆ لە سەر شانۆی سیاسەت خۆی دەربخات

ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی ترامپ ەوە دەنووسێت لەوانەیە ئیڤانکا ، کچ و ڕاوێژکاری دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئێستای ویلایەتەیەکگرتووەکان چالاکی سیاسی سەربەخۆیانەی خۆی لە دوای لەکار لاچوونی باوکی لە پۆستی سەرۆککۆماری دەست پێبکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک دەوترێت ئیڤانکا بە شێوەی جیددی لە بیری پێشکەوتنی خۆیەتی لە سەر شانۆی سیاسەت لە ڕێگای دامەزارندنی لە پۆستێکی سیاسی یا خود بەهێزکردنی نفووز و کاریگەری خۆی لە دانیشتنەکانی حێزبی کۆماریخوازەکان دایە . 

جێگای ئاماژەدانە کە کچەکەی ترامپ لە ووڵامی ڕاستەوخۆ بەم پرسیارە کە کە ئایا بە نیازە ببێتە بەربژێری سەرۆککۆماری خۆ بە لاڕێدا برد .

بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست ، بەرپرسێکی پێشووی کۆشکی سپی دەربارەی ئیڤانکا ووتی : من وا بیر دەکەمەوە کە ئەو کاریگەری هەبێت و زۆربەی خەڵک وا بیر دەکەنەوە کە ئەو کاراکتەرێکی کاریگەرە و ئەو ئەگەر بیەوێت لە سیاسەت دا بمێنێتەوە خەڵک بە ئامیزی کراوەوە پێشوازی لێدەکەن بەڵام مانەوەی لە سیاست بە مانای بەربژێربوون بۆ پۆستی سەرۆککۆماری نییە ."


ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە