کچەکەی سەدام حسێن ی، بکوژی نەتەوەی کورد و ئەنفالگەری بارزانییەکان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... کچەکەی سەدام حسێن ی، بکوژی نەتەوەی کورد و ئەنفالگەری بارزانییەکان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
ره‌غد سه‌دام حسێن، کچی سه‌رۆكی رژێمی به‌عسی رووخا‌و له ١٤هه‌مین ساڵیادی له‌سێداره‌دانی باوكی‌دا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، درێژپێده‌ری بیروبۆچوون و رێبازه‌كه‌ی ده‌بن.
ره‌غد سه‌دام حسێن، له تۆمارێكی ده‌نگیدا كه له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەلایتی تویتەر بڵاویكردوه‌ته‌وه، رایگەیاند، "ئه‌مڕۆ كه یادی ١٤ ساڵه‌دا مردنی سه‌دام حسێن به‌رز ڕاده‌گرین، له‌ناوخۆماندا درێژپێده‌ری بیروبۆچوون و رێبازه‌كه‌ی ده‌بین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ڕۆڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش لای هه‌موو عێراقییه‌كان روونه، ته‌نانه‌ت له‌لای ئه‌وانه‌ش كه گوێمان لێده‌بێت و خۆشه‌ویست نین".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا ره‌غد سه‌دام حسێن ده‌لێت، "سڵاوت لێ بێت باوك و سه‌ركرده‌ی قاره‌مانی خۆشه‌ویست له‌ساڵیادی رۆیشتنی ئێوه‌دا كه له‌هه‌موو شوێنێك له‌لایه‌ن گه‌لی به‌شه‌ره‌فی گه‌ل و مرۆڤایه‌تییه‌وه سڵاوی لێده‌كرێت و ئه‌م یاده به‌ڕێزه هه‌موو ڕۆژێك له‌نێوماندا ده‌مێنێته‌وه".
سه‌دام حسێن ٢٨ی نیسانی ١٩٣٧ له گوندی عۆجه‌ی سه‌ر به پارێزگای تكریت له‌دایكبووه، له ماوه‌ی ساڵانی ١٩٧٩ تا ٢٠٠٣ سه‌رۆكی حزبی بەعسی روخا و سەرۆک کۆماری عێراق بوە، یه‌كێك له سه‌رۆكه دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه، چه‌ندین تاوانی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر به‌كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق ئه‌نجامداوە و له 30ی كانونی یه‌كه‌می 2006 له‌سێداره دراوە.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە