کچەکەی سەددام : خۆشەویستی خەڵک بۆ باوکم زیادی کردووە !
پەیامی کورد ... کچەکەی سەددام : خۆشەویستی خەڵک بۆ باوکم زیادی کردووە !
ڕەغد سەددام حسێن نووسینگەی سەددام حسێنی دیکتاتۆری لە سێدارەدراوی عێراق لە ووتارێکدا ڕایگەیاند خۆشەویستی خەڵک بۆ باوکی لە دوای لەسێدارەدانی زیاتر بووە و یادی ئەو زیاتر لە کاتێک کە زیندوو بوو دووبارە دەبێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەددام لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا کە لە هەژماری تویتەری خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە بەم شێوەیە دەنووسێت : " یەکساڵی دیکە لە یادی مردنی باوکم تێپەڕ بوو و قارەمانی و مقاومەتی لە بەرامبەر دوژمنەکانی پێویستی بە شاهیدی کەس نییە . باوکم هیچ ترسێکی لە بەجی هێشتنی عێراق نەبوو تاکوو لەگەڵ دوو منداڵەکەی و نەوەکەی شەهادەتی هەڵبژێرێت . خۆشەویستییەکەی لە دڵ خەڵکدا زیادی کردووە و یادی زیاتر لە هەموو کاتێک کە زیندوو بوو دووبارە دەبێتەوە
ئەو ووتی : " لە هەموو ئەمانە قارەمانیەتی و چاونەترسی و ئارەزوو هەست پێدەکەین تەنانەت ئەگەر کێشە و بەربەستگەلێک لەسەر ڕێگای ئێمە دا بوونی هەبووە . لەوانەیە کەسێک ئیمان و باوەڕی بە ئێمە نەبێت و هەندێک یش ببنە بەربەست لە سەر ڕێگای ئێمە و ڕێگاکەی ئێمە بە درەنگان دا ببەن بەڵام ناتوانن ببنە بەربەستی تەواوکردنی ئەم ڕیگایە
کچەکەی سەددام حسێن لە حاڵێکدا بە دوای سەرپۆش کردن و ڕووتووش کردنی وێنە باوکیەتی کە تاوانەکانی لە لای هیچ کەسێک نە لە دەرەوە و لە ناوەوەی عێراق شاراوە نییە و نموونەی هەرە دیاری بۆمبارانی خەڵکی بێ تاوانی هەڵەبجە و بۆمبارانی کیمیاوی شارەکانی ئێران و هەزاران تاوانی دیکەیە . کارەساتی هەڵەبجە یەکەمین قۆناغ لە کۆمەڵکوژی ناخ هەژێن بوو کە سەددام ڕاستەوخۆ دوای کۆتایی شەڕ لە کوردستان باشوور بەڕێخست . کارەساتی هەڵبجە خوێناوی ترین هێرشی کیمیایی بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە ماوەی درێژایی مێژوودا بە کوژران و قوربانی بوونی ٥ هەزار کەسی بێتاوان و بێ پشت و پەنایە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە