کچەکەی هاشمی ڕەفسەنجانی  :  هەرچی بەرەو پێشەوە دەڕۆین زیاتر دەبێتەوە کە هەڵبژاردنەکان پلان بۆداڕێژراوە

پەیامی کورد      ...     کچەکەی هاشمی ڕەفسەنجانی  :  هەرچی بەرەو پێشەوە دەڕۆین زیاتر دەبێتەوە کە هەڵبژاردنەکان پلان بۆداڕێژراوە

فائیزە هاشمی لە ژوورێکی کلاب هاوس بەناوی "ووتووێژی ئازاد لەگەڵ فائیزە هاشمی" سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ، سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە دەنگ نادا ووتی: هەر چی نزیکتر دەبێنەوە لە کاتی هەڵبژاردنەکان زیاتر بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە هەڵبژاردنەکان ئەندازیاری کراون.

هاشمی لە وتووێژێکی ٤ کاتژمێریدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی " کڵاب هاووس" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی: لە شەڕەدندووکی بەربژێرەکاندا کە لە دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامی بڵاو دەبێتەوە دیارە کە کاتی زیاتر بۆ قسەکردن دەدەن بە " ئێبراهیم ڕەئیسی" ئەو هەموو خەرجە کە لە بەرەبەرەی هەڵبژاردنەکاندا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بۆ ڕەئیسی دەکرێ، سەلـمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە لە سەندووقی دەنگەکاندا دەنگێکی دیکە نییە.

فائیزە هاشمی لە درێژەدا بەجەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە لە زۆربەی ناڕەزایەتییە کڕیکارییەکان، مامۆستایان و خانەنشینکراوان پشتیوانی لە خەڵک کردووە وتی: زۆربەی ئەم ناڕەزایەتیگەلە سینفین و کەمتر لە چوارچێوەی سیاسییدا دەردەکەون و دەبێ لەهەموو کاتێکدا پشتی خەڵک بگرین وپشتیوانیی لە ماف و ویستەکانیان بکەین

ناوبراو هەروەها ووتی: ئێمە لە حکوومەتێکی تەواو ئیسلامیداین و شتێک بەناو کۆماریمان نییە کە خەڵک ئەوەی دەیهەوێت لە نێو سندووقەکانی دەنگدانەوە بیهینێتە دەرەوە.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە