کچەکەی کیم جوونگ ئوون ناوی "سەرکردەی باڵا" ی لێندرا.
پەیامی کورد ... کچەکەی کیم جوونگ ئوون ناوی "سەرکردەی باڵا" ی لێندرا.
میدیای دەوڵەتی کۆریای باکوور لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر سەردانی کیم جوونگ ئوون و کچەکەی بۆ کێڵگەیەکی گەرم خانە، ئەو دوو سەرکردەیەی بە "سەرکردەی باڵا" ناوبردووە.
ئەم نازناوەی "کیم جوو ئای"ی کچە گەورەکەی کیم جوونگ ئوون، ئەگەری ناساندنی وەک جێنشینی باوکی بەهێزتر دەکات.
ناوی کچەکەی کیم جوونگ ئوون لە میدیای دەوڵەتی کۆریای باکووردا هەرگیز نەهاتووە، بەڵام دەزگای هەواڵگری کۆریای باشوور ناسنامەی کچەکەی بە "کیم جوو ئای" ئاشکرا کردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی درووست لەسەر تەمەنی ئەم کچە هەرزەکارە نییە، کە لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە لە بۆنە جۆراوجۆرەکاندا بیندراوە، لەوانە سەردانی کارگەی چەک و نمایشی هێزە چەکدارەکان، لە تەنیشت باوکی.
بەڵام بەگوێرەی دەزگای هەواڵگری کۆریای باشوور پێدەچێت تەمەنی لە نێوان 10 بۆ 12 ساڵدا بێت.
ئەم بابەتە 10953 جار خوێندراوەتەوە