کچە منداڵێکی دانیمارکی گەنجینەیەکی هەزار ساڵەی دۆزیەوە
پەیامی کورد ... کچە منداڵێکی دانیمارکی گەنجینەیەکی هەزار ساڵەی دۆزیەوە
بەگوێرەی هەواڵی یۆرۆ نیووز، ئەم گەنجینە "زۆر دەگمەنە" کە 300 دراوی زیوی تێدایە و تەمەنی زیاتر لە هەزار ساڵ، چەند مانگێک لەمەوبەر لەلایەن کچێکی بچووکەوە لە نزیک قەڵایەکی دێرینی "ڤایکینگ" لە باکووری ڕۆژئاوای دانیمارک دۆزرایەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی دانیمارک لە ئێستادا ئەم هەواڵەیان بە میدیا کردووە .
ڤایکینگەکان ، چەتەکانی دەریایی و هێرشبەرێکی کێوی و تووندوتیژ بوون لە ناوچەی باشووری سکاندیناڤیا (دانیمارک، نۆرڤێژ و سوید) و پێیان وابوو بە ناشتنی گەنجینەکانیان، دەتوانن دوای مردنیان خاوەنداریەتی بکەن.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە