کچە نووسەرێکی کورد ی فەیلی، بەرزترین خەڵاتی ئەدەبی ووڵاتی سوید ی بەدەست هێنا
پەیامی کورد ... کچە نووسەرێکی کورد ی فەیلی ، بەرزترین خەڵاتی ئەدەبی ووڵاتی سوید ی بەدەست هێنا
بەلسەم كامیل كەرەك فەیلی ئەدیب و نووسەری تاراوگەی كورد، بەرۆمانەكەی كەبەناوونیشانی ئاسۆی رووداوە، بەرزترین خەڵاتی ئەدەبی ووڵاتی سویدی بەدەست هێنا
بنەماڵەی بەلسەم بە ھۆی ئەوەی كە كوردی فەیلی بوون، سەرەتای ساڵانی ھەشتاكان لەلایەن رژێمی بەعسەوە لە عیراق دەركراون و رەوانەی ئێران كراون.
بەلسەم ساڵی ١٩٨٣ لە ئاوارەیی و لە وڵاتی ئێران لە دایك بووە.
دواتر كۆچیان كردووە بۆ یەكێتی سۆڤیەت و لەوێشەوە بۆ ئەفغانستان و لە كۆتاییدا لە ساڵی ١٩٩٠ لەسوید گیرساونەتەوە.
بەلسەم مناڵێكی ٧ ساڵ كە گەیشتوونەتە سوید، لەوێ خوێندوویەتی ، خوێندكارێكی زیرەك بووە، قۆناغەكانی خوێندنی سەركەوتوانە بڕیوەو ماستەری لە بواری ئەدەبدا بەدەستھێناوە.
خولیای ئەدەب بووەو بایەخی بە نووسینی چیرۆك و رۆمان بە زمانی سویدی داوە. چیرۆك و رۆمانەكانی ھێندە جوان و پڕ مانا بوون، خوێنەرێكی زۆر لە دەوریان كۆبوونەتەوەو بوونەتە جێی سەرنج و بایەخی رووناكبیران و دەزگا ئەكادیمییەكان. ھەر بۆیەش رۆمانی ئاسۆی روداو كە رۆمانێكی جوانی بواری كۆمەڵایەتییە، بۆتە جێی سەرنجی دەزگا ئەكادییمیە ئەدەبییەكانی وڵاتی سوید و خەڵاتی سمۆلیستت پێبەخشراوە كە باڵاترین و بەنرخترین خەڵاتی ئەدەبی ئەو وڵاتەیە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە