کچە کوردێک پلەی دووەمی جیهانی لە وەرزشی کاراتە بەدەست هێنا
پەیامی کورد ... کچە کوردێک پلەی دووەمی جیهانی لە وەرزشی کاراتە بەدەست هێنا
کچە کوردێکی خەڵکی پاوه کە نیشتەجێی ووڵاتی بهریتانیایە پلەی دووهەمی جیهانی لە وەرزشی کاراتە دەستەبەر کرد.
ڕۆژین ڕەفیعی وەک ئەندامی هەڵبژاردەی بەریتانیا چووە پێشبڕکێی جیهانی شووتۆکانی کاراتی و لە بەشی کۆمیته مەدالیای زیوی مسۆگەر کرد.
ڕۆژین لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە پاڵەوانیەتی جیهانیدا، لە سێ بەشی شەڕی تاکەکەسی و کاتای تاکەکەسی و کاتای تیمی لە ڕیزی تەمەنی تازە لاوی رکابەری کرد و لە بەشی شەڕی تاکەکەسیدا مەدالیای زیوی بەدەستهێنا.
ناوبراو هەتا ئێستا چەندین مەدالیای جیاوازی لە بەشەکانی کاتا تۆمارکردوو.
شایانی باسە ئەم یارییانە لە ئێستادا لە شاری لیڤەرپوول بە ئامادەبوونی ٥٠٠ وەرزشوان لە ٣٠ ووڵاتەوە بەڕێوەدەچێت.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە