کڕێی کارەبا ی هاووڵاتیان لەمەو بەدوا بەم شێوەیە ڕادەستی حکوومەت دەکرێت
پەیامی کورد ... کڕێی کارەبا ی هاووڵاتیان لەمەو بەدوا بەم شێوەیە ڕادەستی حکوومەت دەکرێت
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سیستەمی زیرەکی پەسەند کردووە و گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، لەمەودوا کرێی کارەبا لە رێگەی سیستمی زیرەکەوە وەردەگیرێت.
ئومێد ئەحمەد، ووتەبێژی وەزارەتی کارەبا، رایگەیاند، وەزارەت سیستەمی زیرەکی پەسەند کردووە و تا ئێستا ٥٥٠ هەزار بەشداربوو پێوەری زیرەکیان گرێ داوە و بڕیاریشە تا کۆتایی ئەمساڵ، هەموو بەشداربووانی کارەبا سیستەمی زیرەک گرێ بدەن.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەشڵێت، لەمەودوا کرێی کارەباش لە رێگەی سیستەمی زیرەک وەردەگیرێت و لە پێوەری ماڵان خوێندنەوە بۆ بەکارهێنانی کارەبا ناکرێت، بەڵکو لە رێگەی ئەو سمارتەی دانراوە، کارەبا هەژمار دەکرێت.
ئەحمەد روونیشی کردەوە، خوێندنەوەی کارەبا لە رێگەی سیستەمی زیرەکەوە، عەدالەتی تێدایە، چوونکە کەس ناتوانێ دەستکاری خوێندنەوە بکات، خوێندنەوەی سەر پێوەری ماڵان زۆر جار هەڵەی تێدایە و هەندێک جار ستەم لە حکوومەت و هەندێک جاریش لە هاووڵاتی دەکرێت، لەبەر ئەوەش باشترین رێگا خوێندنەوەیە لە رێگەی سیستەمی زیرەکەوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە