کڵیچدار ئۆغڵۆ : حکوومەتی تورکیا بە سیاسەتی نەڕاست لە کوردەکان دوژمن درووست دەکات
پەیامی کورد ... کڵیچدار ئۆغڵۆ : حکوومەتی تورکیا بە سیاسەتی نەڕاست لە کوردەکان دوژمن درووست دەکات
کلیچدار ئوغلوو ڕەخنەی لە هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە گرت و هۆشداری دایە ئەردۆغان بۆ ئەوەی خەریکە لە هاووڵاتییە کوردەکان دوژمن درووست دەکات.
کەماڵ کلیچدار ئۆغڵۆ سەرۆکی حیزبی کۆماری خوازی گەل سەبارەت بە چاکسازییە ئابوورییەکانی ئەردۆغان کاردانەوەی نیشان دا. ئەو بە داکۆکی لە سەر ئەوەی کە ساز کردنی کار و پیشە دەبێ لە سەرووی بەرنامەکان بێت، ووتی: ئەمڕۆ بە تێپەڕ بوونی ١٩ ساڵ لە حکوومەتی ئەردۆغان، زیاتر لە ١٠ میلیۆن بێکارمان هەیە.
ناوبراو لە ووڵام بە هەواڵنێراندا وتی: ئەردۆغان گەیشتۆتە جێگایەک گەر ئیمە بڵێین شتێک سپییە، ئەو دەڵێت ڕەشە. خودا عەقڵی پێ بدات. عەشقی ئەو بۆ ئێخوان الموسلمین هیچ سوودێکی بۆی نییە.
کلیچدار ئوغلوو ووتیشی: حکوومەت خەریکە لە شارۆمەندە کوردەکان دوژمن درووست دەکات واتا ئاشتی لە ناو دەبات. هەموو لە بنەڕەتی نان و گەشەی ئەم ووڵاتە بەشدارین. ئێوە ناتوانن کۆمەڵگا پۆلێن بەندی بکەن. ناتوانن بە هۆی شۆناس، شێوەژیان و بیروڕا کەسێک بخەنە پەراوێزەوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە