کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە حکوومەتەکەی سوودانی دەستیپێکرد

پەیامی کورد   ...  کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە حکوومەتەکەی سوودانی دەستیپێکرد

بە ئامادەبوونی لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆمار و دادوەر فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە حکوومەتەکەی موحەمەد شیاع سوودانی بە ئامادەبوونی ٢٥٣ پەرلەمانتار دەستیپێکرد.

.بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەئێستادا پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی پەرلەمان لەناو هۆڵی پەرلەمانن و کۆبوونەوەی متمانەدان بە حکوومەتەکەی سوودانی بەبەشداری ٢٥٣ پەرلەمانتار دەستیپێکرد.

هەرچەندە ناوی ٢١ كاندید بۆ وەرگرتنی وەزارەتەكان بڵاوكراوەتەوە، بەڵام بە ووتەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق پێ دەچێت كاندیدی هەندێك لە وەزارەتەكان متمانەیان پێ نەدرێت بەهۆی ناكۆكی لایەنەكان و ڕێك نەكەوتنیان لەسەر كاندیدەكان و پۆستەكان.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە