کۆبوونەوەى نێچیرڤان بارزانى و موحەمەد حەلبووسى و خەمیس خەنجەر لەگەڵ مۆقتەدا سەدر لە حەنانەى نەجەف دەستى پێ‌کرد
پەیامی کورد ... کۆبوونەوەى نێچیرڤان بارزانى و موحەمەد حەلبووسى و خەمیس خەنجەر لەگەڵ مۆقتەدا سەدر لە حەنانەى نەجەف دەستى پێ‌کرد.
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەکەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، مۆقتەدا سەدر و محەمەد حەلبووسی کۆتایی هات و بەپێی زانیارییەکان موقتەدا سەدر ڕایگەیاندووە لاری نییە لە بەشداری چوارچێوەی هەماهەنگی، جگە لە نووری مالکی.
هەروەها ووتەبێژی پارتی دیموکراتی ڕایگەیاندووە، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە سەدر کردووە بەبێ هیچ مەرجێک بەشداری لە حکوومەتی داهاتووی عێراقدا بکەن.
وەک چۆن لە ماوەکانی پێشوودا سوور بوو لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی ، لە کۆبوونەوەکەی ئێستاشدا، موقتەدا سەدر پێداگری دەکات لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی.
خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده له‌په‌یامێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاندووە ، ده‌ست پێشخه‌رییه‌كه‌ی حه‌نانه هه‌نگاوێكه بۆ جێگیركردن و سه‌قامگیری بارودۆخی عێراق و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان.
خه‌میس خه‌نجه‌ر له پەیامێکی تویتەریدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا نووسیویەتی ، "ده‌ست پێشخه‌ری حه‌نانه هه‌نگاوێكه بۆ سه‌قامگیری عێراق و به‌ره‌وپێشبردنی بارودۆخی سیاسی و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و زمانی دیالۆگ، هاوكات جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پێكه‌وه كاركردن و هاوپه‌یمانیەتی بۆ بژارده نیشتمانیه‌كان".
وتیشی، "ئامانجمان له بنیاتنانی حكوومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانی ئاشكرایه كه بتوانێت ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ببات و خزمه‌تی خه‌ڵك بكات"
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و موحه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیەتی سیاده كه له هه‌ردوو هاوپه‌یمانی عه‌زم و ته‌قه‌دوم پێكدێت سه‌ردانی نه‌جه‌فیان كرد و له‌حه‌نانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌نجامدا.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی و موحه‌مه‌د حه‌لبووسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر ده‌ست پێشخه‌رییه‌كیان پێشكه‌شی موقته‌دا سه‌در كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی هه‌ڵپه‌سێردراوی نێوان كوتله‌ی سه‌در و هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە