کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆک بارزانی و پاڤڵ تاڵەبانی کۆتایی هات و لەم کاتەدا کۆبوونەوەی مەکتەبى سیاسى یەکیتی ش دەست پێدەکات
پەیامی کورد ... کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆک بارزانی و پاڤڵ تاڵەبانی کۆتایی هات و لەم کاتەدا کۆبوونەوەی مەکتەبى سیاسى یەکیتی ش دەست پێدەکات
کۆبوونەوەکەى سەرۆک مەسعوود بارزانى لەگەڵ پافڵ تاڵەبانى لە پیرمام کۆتایی هات و دواتر کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پیرمام سەرۆک مەسعوود بارزانى و بافڵ تاڵەبانى سەبارەت بە پرسى پەیوەندییەکانیان و پۆستەکانى بەغدا بەتایبەت پۆستى سەرۆککۆمار کۆبوونەوە.
بەپێی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەکە کۆتایی هات و پافڵ تاڵەبانى پیرمامى بە جێهێشت.
هەربە پێی زانیارییەکان دوای گەیشتنەوەى تاڵەبانی بۆ سلێمانى بڕیارە کاتژمێر ٧ی ئێوارەى ئەمڕۆ سەرپەرشتى کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسى حزبەکەى بکات و تیایدا گفتوگۆ لەسەر ئەنجامى ئەو کۆبوونەوەیەوەی پیرمام و هەروەها کۆبوونەوەکانى رۆژانى رابردووی لە بەغدا بکەن.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە