کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا
هەرچەندە بڕیاربوو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پەرلەمانی عێراق كۆببێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پاراستنی مافی فه‌رمانبه‌ران بدات، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.
ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان خشته‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی بڵاوکردەوە و رایگەیاندبوو، له خاڵی یه‌كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پرۆژه‌یاسای یانه وه‌رزشیه‌كان ده‌درێت له‌خاڵی دوه‌میشدا، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پاراستنی مافی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.
بەگوێرەی خاڵی سێیەمی کۆبوونەوەی پەرلەمان کە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، پرسی پابه‌ندكردنی كۆماری عێراق بۆ پرۆتۆكۆلی ساڵی ٢٠٠٥ كه په‌یوه‌سته به پرۆتۆكۆلی سه‌ركوتكردنی كاره نایاساییه‌كان و دژ به ئاشتی كۆمه‌ڵگه دەنگی لەسەر دەدرا.
ئەوەش هاتبوو، له‌خاڵی چواره‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی بیانی ده‌درێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە