کۆبوونەوەیەکی گرینگ سەبارەت بە بوودجە دەکرێت

پەیامی کورد   ...  کۆبوونەوەیەکی گرینگ سەبارەت بە بوودجە دەکرێت

ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات کە تێیدا میوانداری وەزیری دارایی تەیف سامی، بەڕێوبەری بەشی بوودجە و ستافی پێشکەوتوو لە وەزارەت دەکات، بۆ تاوتوێکردنی ماددە و بڕگەکانی یاسای بوودجە .

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ڕادەستکردنی پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٣ بە لیژنەی دارایی پەرلەمان، بۆ گفتوگۆکردن، وەک ئامادەکارییەک بۆ جێگیرکردنی لە کارنامەی پەرلەمان لە کاتی دانیشتنەکانی داهاتوودا، رادەست دەکرێت.
موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، ڕایگەیاندووە "وەزیری دارایی و ستافی پێشکەوتووی وەزارەت ڕوونکردنەوەی ورد لەسەر ڕەهەند و بڕگەکانی بوودجە و کۆی بڕە پارەکەی و چۆنیەتی دەخەنەڕوو، دەشڵێت "کورتهێنانی بوودجە ٦٤ تریلیۆن دینارە".
کازمی دەڵێت: دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، وادەیەک بۆ خوێندنەوەی ڕەشنووسی یاسای بوودجە لە نزیکترین دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران دیاری دەکرێت.
کۆی بوودجەی ساڵی 2023، کە بڕیارە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا لە پەرلەمان پەسەند بکرێت، بڕی 197 ترلیۆن و 828 ملیار دینارە، بە خەرجییەکانی بەکاربردنەوە 150 ترلیۆن و 293 ملیار دینارە، هەروەها خەرجییەکانی وەبەرهێنان 47 ترلیۆن و 555 ملیار دینارە، دوای ئەوەی ئەنجوومەن وەزیران دەنگی لەسەر دا و ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد.
کورتهێنانی دارایی لە بوودجەدا 63 ترلیۆن و 275 ملیار دینار دەبێت، هاوکات نرخی نەوت لە بوودجەدا بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە، بەپێی هەناردەکردنی 3 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لەو ژمارەیەش 400 بەرمیل لەهەرێمی کوردستانەوە دەبیتە دەرەوە.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە