کۆبوونەوەیەک لە نێوان پاسەوانی سنووری عێراق و ئێران ئەنجامدرا

پەیامی کورد   ...  کۆبوونەوەیەک لە نێوان پاسەوانی سنووری عێراق و ئێران ئەنجامدرا


بۆ  پاراستنی سنووری نێوان عێراق و ئێران و هەماهەنگی زیاتر له‌ بواری ئه‌منی، کۆبوونەوەیەک بەسەرپەرشتی لیوا ڕوکن حەماد فازڵ هادی دزەیی فەرماندەی یەکی پاسەوانی سنوور و عەمیدی دوو کیاست سپهەری فەرماندەی پاسەوانی سنوور لە کرماشان له‌ پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
لەو بارەوەیەوە کاروان خۆشناو ووتەبێژی پاسەوانی سنوور ڕایگەیاند، لەو کۆبوونەوەیە جه‌خت لە سەر پاراستنی ئاسایشی سنوور هەردوولا کرایەوە بە تایبەت ڕێگریکردن لە دزەکردنی نایاسایی و بە قاچاغ بردنی کەل و پەلی نایاسایی .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە