کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەستیپێکرد
پەیامی کورد ... کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەستیپێکرد
کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و لەبارەی بەردەوامبوونی پڕۆسەی خوێندن و رێکارەکان بۆ خۆپارێزی لە ڤیرووسی نوێی کۆرۆنا گفتوگۆ دەکرێت.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆ، تەندرووستی و هەروەها پارێزگارانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و لەبارەی رەوشی کۆرۆنا گفتوگۆ دەکەن.
کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نیە بۆ ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆ رابگەێنێت .
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ تووشبووی دیکەی کۆرۆنای گۆڕاو تۆمارکراون، دوێنێش پێنج تووشبووی ڤیرووسەکە پشتڕاستکرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوەی ئەمڕۆ راپۆرتێکی ئامادەکردوە و چەند پێشنیازێکی خستوەتەڕوو، تیایدا ھەڵسەنگاندنی بۆ رەوشی گشتی تەندرووستی لەبارەی ڤیرووسی كۆرۆنا باسکردوە کە رێکاری نوێی خۆپارێزی لەخۆ دەگرێت.
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە