کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی تایبەت بەرێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لەڤیەننا کۆتایهات و قۆناغی دووەمی دانووستانەکان دەستپێدەکات
پەیامی کورد ... کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی تایبەت بەرێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لەڤیەننا کۆتایهات و قۆناغی دووەمی دانووستانەکان دەستپێدەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ هەینی لیژنەی هاوبەشی تایبەت بەرێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لەڤیەننا ڕایگەیاند، کۆتاییان بەقۆناغی یەکەمی دانووستاندنەکانیان هێناوە.
بەگوێرەی راگەێندراوی کۆتایی لیژنەکە ، دواتر قۆناغی دووەمی دانووستانەکان دەستپێدەکەن دوای وەرگرتنی بۆچوون و ڕاوێژی پسپۆڕانی ئەتۆمی لەبارەی ئامادەکردنی رەشنووسێک بۆ چۆنیەتی دەستپێکردنی قۆناغی دوەم.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەکە نوێنەری هەریەک لە ووڵاتانی ئێران، فەڕەنسا، ڕووسیا، چین و بریتانیای تێدابوە و بۆماوەی یەک کاتژمێر و نیو بەردەوام بووە و تێیدا بڕیاریانداوە بەخێرایی قۆناغی راوێژی پسپۆڕانی ئەتۆمی دەستپێبکات و رەشنووسی قۆناغی دووەم ئامادەبکەن.
لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتوە، لەم کۆبوونەوەیەدا هەموو پارتەکان بیر و بۆچوونی خۆیانیان دەربارەی گەیشتن بەرێککەوتن گۆڕیوە.
ئەوەش زانراوە، کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی یاریدەدەری سەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بەڕێوەچوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە