کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی چەند ووڵاتێک لە ڕیاز بۆ پشتیوانی لە سووریا
پەیامی کورد ... کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی چەند ووڵاتێک لە ڕیاز بۆ پشتیوانی لە سووریا
یەکشەممە ١٢ی بەفرانبار، وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی عەرەبی و چەند ووڵاتێکی ڕۆژئاوایی، لەوانە فەڕەنسا، بەریتانیا، ئاڵمانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئیسپانیا، بۆ پشتیوانی لە گەلی سووریا كۆبوونەوە.
کۆبوونەوەكە بەسەر دوو بەشدا دابەشکراوە. لە بەشی یەکەمدا وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی عەرەبی ئامادە دەبن و لە بەشی دووەمیش دا بەرپرسانی ڕۆژئاوا ئامادە دەبن کە بریتین لە گیر پێدرەسن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا و کایا کاڵاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا و جان بس جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.
لەم پەیوەندییەدا، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا، شێخ عەبدۆڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات، عەبدوڵڵا عەلی یەحیا وەزیری دەرەوەی کوەیت، بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر، ئەیمەن ئەلسەفدی وەزیری دەرەوەی ئوردن، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، عەبدۆڵڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئێوارەی شەممە گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلەك خالید.
ئەم بابەتە 84 جار خوێندراوەتەوە