کۆبوونەوەی پووتین و پریگۆژین لە کۆشکی کرێملین
پەیامی کورد ... کۆبوونەوەی پووتین و پریگۆژین لە کۆشکی کرێملین
ووتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند : لە کرێملین ، ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا لەگەڵ یڤگنی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر و فەرماندەکانی ئەم گرووپە کۆبووەوە و ڕووداوەکانی ٢٤ی حوزەیرانیان تاوتوێ کرد.
ووردەکارییەکانی ئەم کۆبوونەوەیە نهێنین.
فەرماندەکانی ڤاگنەر بە پووتین ی ڕاگەیاندووە کە ئەوان لایەنگری سەرسەختی ئەون و ئامادەن شەڕ بۆ ڕووسیا درێژە پێ بدەن.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە