کۆرۆنا لەم ڕێگایەوە زۆر خێراتر لە تاقیکاری ستاندارد دەدۆزرێتەوە

پەیامی کورد     ...     کۆرۆنا لەم ڕێگایەوە زۆر خێراتر لە تاقیکاری ستاندارد دەدۆزرێتەوە .

سەگ گەلی خزمەنگوزاری کە بۆ زانینی هەبوونی ڤیرووسی کۆرۆنا لە موسافران لە کاتی گەیشتنیان بۆ فڕۆکەخانەی هێلسینکی کەلکیان لێ وەردەگیرێت کاراییەکی ١٠٠٪ خۆی نیشانداوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە لە لایەن گۆباری ئێکسپرێس ەوە ڕاگەێندراوە

لە ماوەی تاقیکردنەوەی ئەنجامدراو ، ١٦ سەگ کە بە شێوەی شیفتی کار دەکەن ، تاقیکاری کۆرۆنا ی نزیکەی ٢٢٠٠ خۆبەخش یان تاقیکردەوە . بە شێوەی مامناوەند ڕۆژانە ١٠٠ موسافر  تاقیدەکرێنەوە . تاقیکردنەوەکە بە کەڵک وەرگرتن لە سەگەکانەوە لە هەموو مانگی دێسەمبەر دا بەردەوامی دەبێت .

کەڵک وەرگرتن لە سەگ گەلی خزمەتگوزاری دەتوانی هەڵبژاردەیەکی هەرزان و خێرا بێت بۆ تاقیکردنەوەی کۆرۆنا لە فڕۆکەخانەکاندا . لە بەر ئەوەی کە سەگەکان دیقەت و هەستیارییەکی باڵایان هەیە 

هەبوونی ڤیرووس تا ٥ ڕۆژ خێراتر لە تاقیکردنەوەی کۆرۆنا نیشان دەدەن .لێکۆڵینەوەکان بە باکارهێنانی سەگەکان نزیکەی ٣٠٠ هەزار یۆرۆ بۆ فڕۆکەخانەکان تێچووی هەیە بەڵام واپێدەچێت هەرزانترە لە تاقیکردنەوەی هەمیشەیی و سوننەتی کۆرۆنا .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە