کۆریای باشووری هەموو مزگەوتەکانی ووڵاتەکەی داخست
پەیامی کورد ... کۆریای باشووری هەموو مزگەوتەکانی ووڵاتەکەی داخست
یەکیتی مسوڵمانانی کۆریای باشوور ئەمڕۆ هەینی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : تەواوی مزگەوتەکانی کۆریای باشور بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێن.
بەگوێرەی هەواڵی ئاڕتی ، ئەم یەکێتییە کە بنکە و نووسینگەی سەرەکییەکەی لە مزگەوتی ناوەندی سێئوول دایە ڕایگەیاند : تەواوی مزگەوتەکانی کۆریای باشوور بەشێوەیەکی کاتی و تاکۆتایی مانگی شوبات داخراون.و ئەم بڕیارە لە ووڵامدانەوەیەکە بە ئامۆژگارییەکانی ڕێکخراوی ناوەندی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ نەخۆشییەکان و پێشگرتن لەوانە و وەکوو هەنگاوێکی پێشگیرانە بە مەبەستی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە نێوان نوێژخوێناندا لە کاتی ئەنجامدانی نوێژکردندا گیراوەتە بەر
یەکێتی مسوڵمانانی کۆریای باشور ئەوەشی رونکردۆتەوە، داخستنی مزگەوتەکان وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا پەنای بۆ براوە، ئەوەش دوای ئەوەی چەندین حاڵەتی نوێ لەناو نوێژخوێناندا تۆمارکراوە.
ئەوەش روونکراوەتەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ژمارەی تووشبووان لەناو نوێژخوێناندا گەیشتۆتە ٤٤ حاڵەت، زۆربەی حاڵەتەکانیش لەمزگەوتی ئان سان لە باشووری سێئوولی پایتەخت تۆمارکراون.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە