کۆریای باشوور ، بەتەمەنترین ووڵاتی جیهان لە ساڵی ٢٠٤٤
پەیامی کورد ... کۆریای باشوور ، بەتەمەنترین ووڵاتی جیهان لە ساڵی ٢٠٤٤
ڕێژەی هاووڵاتیانی بەساڵاچوو لە کۆریای باشوور ٣٦.٧٪ لە کۆی گشتی دانیشتووانی ئەم ووڵاتەی لە ساڵی ٢٠٤٤ دا پێک دەهێنێت کە لە بەساڵاچووترین ووڵاتی جیهان واتا ژاپۆن بە ٣٦.٥٪ پێش دەکەوێت
ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور یوونهاپ نووسی : بە پێی داتاگەلی نوێ پێش بینی دەکرێت ڕێژەی هاووڵاتیانی بەساڵاچوو لە کۆریای باشوور ٣٦.٧٪ لە کۆی گشتی دانیشتووانی ئەم ووڵاتەی لە ساڵی ٢٠٤٤ دا پێک دەهێنێت کە لە بەساڵاچووترین ووڵاتی جیهان واتا ژاپۆن بە ٣٦.٥٪ پێش دەکەوێت .
ئەو ماوە کاتییەی کە دەستنیشان کراوە بۆ ئەوەی کە کۆریای باشوور گەورەترین ڕێژەی دانیشتووانی بەساڵاچووی لە جیهاندا هەبێت لە چاو پێشبینی یەکانی ساڵی ٢٠١٩ ساڵێک پێش کەوتووە . پێشتر ئیدارەی ئاماری کۆریای باشوور پێش بینی کردبوو کە ئەم ووڵاتە لە ساڵی ٢٠٤٥ زۆرترین دانیشتووی کەسانی بەساڵاچووی لە جیهان هەبێت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە