کۆریای باشوور ڕەزامەندی بەپەلەی لە سەر ئازادکردنی پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران دەربڕی
پەیامی کورد ... کۆریای باشوور ڕەزامەندی بەپەلەی لە سەر ئازادکردنی پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران دەربڕی .
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆریای باشوور لە دوای چاوپێکەوتنی جیگری وەزیری دەرەوەی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی لە ڤییەننا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژەدان بە مێحوەرگەلی گفتۆگۆوەکانی ئەوان هەوالی لە ڕەزامەندی لایەنی کۆریا بە ئەنجام دانی بەپەلەی ئازاد کردنی پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران لە بانکەکانی کۆریا دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سەرچاوە هەواڵییەکانی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا دەربارەی سەفەری چۆی جوونگ کان جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم ووڵاتە بۆ ڤییەننا نووسی ئەمە یەکەمین دیدار ئەو دوو کەسە بووە و گفتۆگۆی ڕاشکاوانە و سازندە دەربارەی پەیوەندی ئێران - کۆریا لەوانەش بابەتی داراییە بلۆکەکراوەکانی ئێران لە کۆریا دا هەبووە .
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە