کۆریای باکوور : ئەمریکا لە ئۆکراین چەکگەلی بیۆلۆژیکی بەرهەم دەهێنێت
پەیامی کورد ... کۆریای باکوور : ئەمریکا لە ئۆکراین چەکگەلی بیۆلۆژیکی بەرهەم دەهێنێت
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ڕایگەیاند : کۆریای باکوور دوێنێ یەکشەممە ئەمریکای تاوانبار کرد کە چەکگەلی بیۆلۆژیکی لە ئۆکراین درووست دەکات .
کۆریای باکوور ڕایگەیاند کە ئەمریکا ژمارەیەک تاقیگەی بیۆلۆژیکی لە سەیان ووڵات و ناوچە لەوانەش لە ئۆکراین درووست کردووە و ئەمەش پێشێلکردنی ڕێکەوتننامەگەلی نێودەولەتی هەژمار دەکرێت . کۆریای باکوور ئاماژەی کرد کە هیزەکانی رووسیا ئەم تاقیگە بیۆلۆژیکی یانەیان دۆزیوەتەوە .
چین ، کۆریای باکوور و ڕووسیا پێشتریش تۆمەتگەلێکی لەم شێوەیەیان لە ئەمریکا دابوو بەلام واشینتۆن ئەوانەی ڕەت کردووەتەوە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە