کۆریای باکوور باڵیۆزخانەکەی خۆی لە مالیزیا داخست
پەیامی کورد ... کۆریای باکوور باڵیۆزخانەکەی خۆی لە مالیزیا داخست .
شاندی دیپلۆماتیکی کۆریای باکوور شەوی ڕابردوو یەکشەممە ل؛ە دوای داخستنی باڵیۆزخانەکەی دوای ڕاگەیاندنی لەناکاو و غافڵگیرانە پچڕانی پەیوەندی ئەم ووڵاتە لەگەڵ مالیزیا ، کوالالامپوور ی بەجێ هێشت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی ئاسیا ڕاێگەیاند کە بەجێهێشتنی شاندی دیپلۆماتیکی کۆریای باکوور بە هۆی گەڕانەوەی هاوولاتیەکی ئەم ووڵاتە بۆ ئەمریکایە و پیوونگ یانگ ئەم هەنگاوەی مالیزیای بە تاوانێک ناوبرد کە جێگای لێخووشبوونی نییە کە ئەمە هاوشێوەی فەرمانبردن لە فشارەکانی ئەمریکا هەژمار دەکرێت .
کۆریای باکوور ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە دوای ئەوەی کە دادگای باڵای مالیزیا حۆکمی گەڕانەوەی هاوولاتییەکی خەڵکی کۆریای باکووری بۆ ئەمریکا بە هۆکاری سپی کردنەوەی پارە دەرکردبوو ، هەواڵی لە پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی خۆی لەگەڵ مالیزیا ڕاگەیاند .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە