کۆریای باکوور بە ڕواڵەت ٣ گەنجی بە بۆنەی تەماشاکردن و بڵاوکردنەوەی زنجیرەدراماکانی کۆریای باشوور لە سێدارەداوە .
پەیامی کورد ... کۆریای باکوور بە ڕواڵەت ٣ گەنجی بە بۆنەی تەماشاکردن و بڵاوکردنەوەی زنجیرەدراماکانی کۆریای باشوور لە سێدارەداوە .
ڕۆژنامەیەکی کۆریای باشوور ڕاپۆرتی داوە کە بە ڕواڵەت کۆریای باکوور سێ گەنجی قۆناغی کۆتایی قوتابخانەکانی بە هۆی تەماشاکردن و بڵاوکردنەوەی زنجیرە دراماگەلی کۆریایی کە لە کۆریای باشوور بەرهەم دەهێندرێن ، لە سێدارە داوە .
ئەمە یەکەمین جار نییە کە کۆریای باکوور هاوولاتییەکانی بە هۆی تەماشاکردن و گوێگرتنیان بە ناوەڕۆک گەلی شنیداری و وێنەیی کۆریای باسوور لە سێدارە دەدات .
ساڵی ڕابردوو حەوت کەس بە هۆی تەماشاکردنی مۆزیک ڤیدیۆگەلێکی مۆسیقای پۆپ ی کۆریای باشوور کە کیم جوونگ ئوون ، ڕابەری کۆریای باکوور ئەوانە بە " شێرپەنجەی مەترسیدار " ناو دەبات ، کوژراون .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە