کۆریای باکوور سەرکەوتنی ووڵاتەکەی لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... کۆریای باکوور سەرکەوتنی ووڵاتەکەی لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند
" کیم جوونگ ئوون " لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەوەی کە کۆریای باکوور لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا سەرکەوتوو بووە ، فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکارگەلی کۆرۆنایی کە لە مانگی مەی یەوە لەم ووڵاتە گیرابووە بەر دەرکرد .
کیم سەرەڕای ئەمە ڕایگەیاند کە کۆریای باکوور دەبێ بەربەستێکی بەهێزی دژە کۆرۆنا بپارێزێت و ڕەوەندی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم نەخۆشییەی تا کۆتایی گشتگیری لە جیهان تووندتر بکات .
کۆریای باکوور لە ٢٩ی جووڵای یەوە هیچ حاڵەتێکی گومانلێکراوی نوێی بۆ تووشبوون بە کۆرۆنا ڕاپۆرت نەداوە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە