کۆریای باکوور مووشەکی بالێستیک ئاراستەی ژاپۆن دەکات

پەیامی کورد     ...  کۆریای باکوور مووشەکی بالێستیک ئاراستەی ژاپۆن دەکات .

کۆریای باکوور مووشەکی بالێستیک ئاراستەی ژاپۆن کرد.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ژاپۆن ڕایگەیاندووە هاوێشتنی مووشەکی کۆریای باکوور ئەمنییەتی ئەم ووڵاتە دەخاتە مەترسییەوەو هەڕەشەیە بۆ سەر ئەم ووڵاتە و بە ئەگەری زۆر لە ناوچەی سنوورداری ئابووری ژاپن ناکەوێتە خوارەوە . سەرەڕای ئەمە ، گاردی تایبەتی کەنارئاوەکانی ژاپۆن هۆشدارییەکی تایبەتی بە کەشتیگەلی ماسیگیری ل دەریای ژاپۆن بڵاو کردووەتەوە .

١٥ی جانیوەری ، پڕۆفیسۆر کیم دوونگ یووپ ، مامۆستای ئەنێستیتۆتی بابەتگەلی ڕۆژهەڵاتی دوور لە زانکۆی گیوونگنام ڕایگەیاند مووشەکی بالێستیکی Bukkykson-5s کە پێشتر لە لایەن بەرپرسانی کۆریای باکوور ەوە لە مەراسیمی نەمایشی سەربازی دا وەکوو " بەهێزترین چەکی جیهان " نەمایش کرابوو بە ئەگەری زۆر تەنیا ماکێتێک ە ، چەکی ڕاستەقینە بە هۆکاری شاراوە و نهێنی بوونی نیشان نەدراوە . بە ووتەی ئەم کارناسە تەنانەت مۆدیلی پێشووی بە واتا  Pukkykson-4 ش تەنانەت نەشفڕیوە و ساڵی ڕابردوو Pukkykson-3 تەنیا لە کەلو پەلێکی سەر ئاوەوە خرایە ناو ئاو ، هەرچەندە ئەم جۆر ەلە مووشەکانە بڕیار وایە لە ژیردەریاییەکانەوە بهاوێشترێن .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە