کۆریای باکوور پەردە لەسەر مووشەکێکی نوێی بالیستیک لادەدات کە ئەم توانایی یانەی هەیە

پەیامی کورد     ...    کۆریای باکوور پەردە لەسەر مووشەکێکی نوێی بالیستیک لادەدات کە ئەم توانایی یانەی هەیە 

کۆریای باکوور پەردە لەسەر مووشەکێکی نوێی بالیستیک لادەدات کە توانایی هاوێشتنی لە ژێردەریاییەکانەوە هەیە .

کۆریای باکوور لە مەراسیمی ڕیژە و نەمایشی سەربازی و نیزامی خۆیدا پەردەی لە سەر مووشەکێکی نوێی بالیستیک بە توانایی هاوێشتن لە ژێردەریاییەکانەوە هەیە لادا .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە فەرمی ڕایگەیاند : " بەهێزترین چەکی ئەتۆمی جیهان مووشەکگەلی بالیستیک بە توانایی هاوێشتن لە ژێردەریاییەکانەوە یەک لە دوای یەک دێنێتە مەیدانەوە و توانمەندی هێزە چەکدارەکانیان نەمایش دەکەن و دەیخەنە ڕوو .

ئەم نەمایشە سەربازییە هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی مەراسیمی کۆنگرەی خەڵق ی حێزبی حۆکمڕانی کرێکاران بەڕێوەچوو . ئەم مەراسیمە هەر ٥ ساڵ جارێک بەڕێوە دەچێت .

نەمایش کردن و پەردەلادان لەم مووشەکە بالێستیکییە لە دۆخێکدا ئەنجام دراوە کە جۆ بایدن سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا کەمتر لە هەفتەیەکی دیکە دەچێتە ناو کۆشکی سپی یەوە . ئەو قەولی داوە ڕێکارگەلێکی قورستر لە دۆناڵد ترامپ لە دژی کۆریای باکوور دەگرێتە بەر "

هەروەها بایدن لە ووتووێژە هەڵبژاردنییەکانی خۆیدا ڕەخنەی تووندی ئاراستەی دۆناڵد ترامپ کردبوو سەبارەت بەوەی کە ئەو کیم جوونگ ئوون ڕابەری کۆریای باکوور ی وەکوو دۆستێکی باش ناو بردبوو 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە