کۆسرەت ڕەسووڵ پێشوازی لە فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دەکات
پەیامی کورد ... کۆسرەت ڕەسووڵ پێشوازی لە فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دەکات
کۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشوازی کرد لە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکیتی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە شاری سلێمانی کۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکیتی نیشتمانی کوردستان پێشوازی کرد لە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەکان،" فازڵ میرانی بەخێرهاتنەوەی کۆسرەت ڕەسولی کرد و دڵخۆشی خۆی بە باشی تەندرووستی دەربڕی و هیوای خواست هەمیشە لەشێکی شاغ و تەندرووستی هەبێت."
لای خۆیەوە کۆسرەت ڕەسول سوپاسی فازڵ میرانی و پەرۆشی خەڵکی کوردستانی کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون کە کورد پێویستی بەیەکڕیزی هەیە لەپێناو گەیشتن بە ئاواتەکانی گەلەکەمان.
ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە