کۆشکی ئەلیزە : بن سەلمان و ماکرۆن داواکاری کەمکردنەوەی پاشهاتەکانی شەڕی ئۆکراینن
پەیامی کورد ... کۆشکی ئەلیزە : بن سەلمان و ماکرۆن داواکاری کەمکردنەوەی پاشهاتەکانی شەڕی ئۆکراینن
کۆشکی ئەلیزەی ڕایگەیاند : ئێمانۆئێل ماکرۆن ، سەرۆککۆماری فەڕەنسا و موحەمەد بن سەلمان ، وەلیعەهدی عەرەبستان سەبارەت بە قەیرانی ووزە ، شەڕی یەمەن ، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعس باس و گفتووگۆیان کرد و هەر دوو لایەن دەربارەی پێویست بوونی بەهێزکردنی هاوپەیمانی و شەراکەت گەیشتنە ڕێکەوتن .
لەم دیدارەدا ئێمانۆئێل ماکرۆن باسی لە سەر دۆسیەی مافی مرۆڤ لە عەرەبستان کرد .
موحەمەد بن سەلمان و ماکرۆن داوکاری کەمکردنەوەی پاشهاتەکانی شەڕی ئۆکراینن .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە