کۆشکی سپی : ئۆکراین لە هەوڵی وەرگرتنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانیەتی بە دەستی ڕووسیا
پەیامی کورد ... کۆشکی سپی : ئۆکراین لە هەوڵی وەرگرتنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانیەتی بە دەستی ڕووسیا
ووتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند : باشتر وایە کە خودی ئۆکراین یەکان ئۆپراسیۆنەکانیان شی بکەنەوە و باسی لێوە بکەن .
دیارە کە هێزەکانی ئۆکراینی بە قورسی خەریکی بەرەنگاربوونەوەن تاکوو ناوچە داگیرکراوەکانیان وەربگرنەوە .
ئەم بەرپرسەی کۆشکی سپی هەروەها ووتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە بەردەوامی پاڵپشتییەکانی بەرامبەر ئۆکراین .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە