کۆشکی سپی: ئەگەری بەگەڕخستنی ماددەی ٥ی ناتۆ دژی کۆماری ئیسلامی لە ئارادایە
پەیامی کورد ... کۆشکی سپی : ئەگەری بەگەڕخستنی ماددەی ٥ی ناتۆ دژی کۆماری ئیسلامی لە ئارادایە
کۆشکی سپی سەبارەت به "کاردانەوەی زیاتر" دژی کردە تێکدەرەکانی کۆماری ئیسلامی هۆشداری دا و هێرشی سایبری دژی ئەڵبانیا، هاوپەیمانی ئەمریکای سەرکۆنە کرد.
به پێی ڕاپۆرتێک ، ئادریەن واتسۆن، ووتەبێژی شورای ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا، هێرشی سایبری کۆماری ئیسلامی دژی ئەڵبانی، هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناتۆی سەرکۆنە کرد و ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی دەبێت وەڵامدەری ئەم کردە تیرۆریستیانە بێت. ناوبراو ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەڵوێستێکی تووندتر دەگرنەبەر هەتاکوو کۆماری ئیسلامی بەرپرسایەتی جمووجوڵیەکانی دژی ئاسایشی ئەمریکا، بگرێتە ئەستۆ دا.
هەروەها کاریەن ژان پییر، ووتەبێژی کۆشکی سپی، لە ووڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا ئەمریکا لە هەڵوێستی هاوبەشی ناتۆ پاڵپشتی دەکات یان نا، ڕایگەیاند: بەرلەوە بمانەوێ ماددەی ٥ی ناتۆ وەگەڕ بخەین، دەبێ چەند پڕۆسەیەک تێبپەڕێت و ئەمەش ئەو بابەتەیە کە ئەندامانی ناتۆ دەبێ لەسەری بڕیار بدەن.
ووتەبێژی کۆشکی سپی لە درێژەدا ووتی: هاوپەیمانانی ناتۆ، بڕیاری سەربەخۆیان هەیە لەبارەی چۆنیەتی هێرشی سایبیری، و بەگەڕ خستنی ماددەی ٥ و دەبێ بیانبیستین.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە: ئەمریکا پاڵپشتی ئەڵبانیا دەکات بۆ لەقاودانی کردەوە سیخوڕییەکانی کۆماری ئیسلامی.
جێگەی ئاماژەیە ، بەگوێرەی ماددەی ٥ی ڕێککەوتنی ناتۆ، ئەرکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان ، لەئەگەری هێرشکردن بۆ هەر یەک لە ئەندامانی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، بەرگری لەو ووڵاتە دەکەن.
دوێنێ ئێدی راما، سەرۆک وەزیرانی ئەڵبانی، کۆماری ئیسلامی بە هۆکاری هێرشی سایبری دژی ئەم ووڵاتە ناوبردووە و داوای کردووە هەتا ٢٤ کاتژمێر خاکی ئەو ووڵاتە بە جێ بهێڵن.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە