کۆشکی سپی : ئەگەر ئێران پارە ئازادکراوەکە بە لاڕێداببات ، جارێکی دیکە بلۆکی دەکەین !

پەیامی کورد   ...  کۆشکی سپی : ئەگەر ئێران پارە ئازادکراوەکە بە لاڕێداببات ، جارێکی دیکە بلۆکی دەکەین !

کۆشکی سپی بانگەشەی ئەوە دەکات : ئەگەر ئێران پارە ئازادکراوەکە بە لاڕێداببات ، جارێکی دیکە بلۆکی دەکەین ! خەڵکی ئێران سوودمەندی ئەم پارەیە دەبن نەک حکومەتی ئەم ووڵاتە

جۆن کۆربی، ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، بانگەشەی کرد: ڕەخنەگران پێیان وایە ئێران ئەنجامێکی باشتر بەدەست دەهێنێت. دەبێت پرسیار لە پێنج خێزانی ئەمریکی بکەیت کێ باشترین ئەنجام بەدەست دەهێنێت. هەرچەندە ئێمە بە دڵنیاییەوە کێشەمان لەگەڵ حکوومەتی ئێران هەیە، بەڵام لەگەڵ خەڵکی ئەم ووڵاتەدا کێشەمان نییە.

ئەگەر ئێران هەوڵی لادانی پارەی ئازادکراو بدات، ئێمە هەنگاو دەگرینەبەر و دیسانەوە بلۆک دەکەین. ئەمە پارەدان نییە بە ئێران. تاران هیچ لێخۆشبوونێک لە سزاکان وەرناگرێت.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە