کۆشکی سپی : بایدن کەڵک لە هەموو کەل و پەلگەلی پێویست بۆ بەرگری لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی وەردەگرێت
پەیامی کورد ... کۆشکی سپی : بایدن کەڵک لە هەموو کەل و پەلگەلی پێویست بۆ بەرگری لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی وەردەگرێت
کارین ژان پییەر ووتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند : بایدن پەیمانی داوە ببێتە بەربەست لەوەی کە ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی رابگات و لە سەرەتاشەوە پەیمانێکی لەم شێوەیەی هەبووە .
ئێران بە چەکی ئەتۆمی ، هەڕەشەیەکی گەورەتری بۆ هێزەکانی ئەمریکی ، هاوڕێیان و هاوپەیمانانی ئێمە لە ناوچەکە شکڵ دەدات .
سەرۆککۆماری ئەمریکا " بایدن " کەڵک لە هەموو کەل و پەلەگەلی پێویست بۆ بەرگری لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی وەردەگرێت .
ئێوە بارەها لە ئێمەوە لە پشت مایکەکانەوە بیستووتانە کە سەرۆککۆمار بە دوای دیپلۆماسی یەوەیە ، بەڵام دەبێ ببینین ئایا ڕێکەوتنێکی لە ڕاستی جێگای دەستکەوتنە یا خود نا .
چ بە ڕێکەوتن و چ بە بێ ڕێکەوتن ، سەرۆککۆمار " بایدن " سەبارەت بە پارێزگاریکردن لە هێزەکانی ئەمریکی و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ چالاکییەکانی ئێران کە " گیانی " خەڵک و هاوڕێیەکانمان لە ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە پێداگرە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە