کۆشکی سپی : بە دوای تێکهەڵچوونی سەربازی لەگەڵ ئێران نین

پەیامی کورد   ...  کۆشکی سپی : بە دوای تێکهەڵچوونی سەربازی لەگەڵ ئێران نین

لە دوای هێرشی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان بۆ سەر پێگەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا کە لەگەڵ هێرشی بەرامبەری ئەمریکا بۆ سەر چەندین خاڵ لە سووریا هاوڕا بوو ، ووتەبێژی کۆشکی سپی بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئامانجی ئەمریکا لەم هێرشە پارێزگاری کردن لە فەرمانبەرە ئەمریکی یەکان لە سووریا بووە .

ئەو هەروەها بانگەشەی ئەوی کرد کە داعش و هێزە ژێردەسەڵاتەکانی ئێران بەردەوام لە سووریا بە هەڕەشەیەک هەژمار دەکرێن . ووتەبێژی کۆشکی سپی ووتی ئەمریکا بە دوای تێکهەڵچوون و شەڕ لەگەڵ ئێران نییە و ئێران یش نابێ پاڵپشتی لە هێرشکردن بۆ سەر بەرژەوەندییەکان ئەمریکا بکات .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە