کۆشکی سپی جەخت لە سەر دیپلۆماسی بەرامبەر ئێران و درێژەدان بە دانووستانەکان بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان دەکاتەوە

پەیامی کورد   ...  کۆشکی سپی جەخت لە سەر دیپلۆماسی بەرامبەر ئێران و درێژەدان بە دانووستانەکان بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان دەکاتەوە

ووتەبێژی کۆشکی سپی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانیانی دوو ڕەگەزنامە لە نێوان تاران و واشنتۆن و ئازادکردنی پارە دەستبەسەرداگیراوەکانی ئێران لە کۆریای باشوور ڕاگەیاند: دانووستانەکان بەردەوامن و دیپلۆماسی بەشێکی گرنگە لە شێوازی مامەڵەکردنی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئێران .

ئەم هەنگاوە ئەرێنییە هیچ پەیوەندییەکی بە پرسەکانی دیکەوە نییە و هەڵوێستمان لەبارەی ئێرانەوە نەگۆڕیوە کە تیشکی خستوەتە سەر دیپلۆماسی و گوشار و ڕێگریکردن.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە