کۆشکی سپی : حەماس بە ڕەتکردنەوەی ئازادکردنی بارمتەکان ئاگربەستی خستە مەترسییەوە

پەیامی کورد   ...   کۆشکی سپی : حەماس بە ڕەتکردنەوەی ئازادکردنی بارمتەکان ئاگربەستی خستە مەترسییەوە

برایان هیوز، ووتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، ڕۆژی دووشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ باراک ڕاوید، پەیامنێری ئاکسیووس، ڕایگەیاند کە حەماس بە ڕەتكردنەوەی ئازادكردنی بارمتەكان دەرفەتی درێژكردنەوەی ئاگربەستی لەدەست دا و لە بری ئاشتی، شەڕی هەڵبژارد. 

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرتی ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی غەززە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لانیکەم زیاتر لە ٣٥٠ کەس كوژراون.

لەبەرامبەردا گرووپی تیرۆریستی حەماس بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەک، بێنیامین ناتانیاهوو و حکوومەتی ئیسرائیلی بە هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەی ئاگربەست تۆمەتبار كرد كە بەهۆیە ژیانی بارمتەکانی غەززەیان خستووەتە مەترسییەوە.

ئەو گرووپە تیرۆریستییە ڕایگەیاند کە ئەم بڕیارەی ئیسرائیل، داهاتووی ئەو کەسانەی لە دۆخێکی نادیاردا هێشتووەتەوە.


ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە