کۆشکی سپی : زیاتر لە هەموو کات نیگەرانی ئەگەری کەڵک وەرگرتنی ڕووسیا لە چەکی ئەتۆمی لە ئۆکراینین
پەیامی کورد ... کۆشکی سپی : زیاتر لە هەموو کات نیگەرانی ئەگەری کەڵک وەرگرتنی ڕووسیا لە چەکی ئەتۆمی لە ئۆکراینین
جۆن کۆربی ، ووتەبێژی شەورای ئەمنییەتی نیشتیمانی ئەمریکا دەڵێ نیگەرانی وولاتەکەی سەبارەت بە ئەگەری کەڵک وەرگرتنی ڕووسیا لە چەکی ئەتۆمی لە شەڕی ئۆکراین لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕووی لە زیاد بوون کردووە .
ووتەکانی ئەو لە حاڵێکدایە کە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ڕاپۆرتی دا کە بەرپرسانی سەربازی پلە باڵای ڕووسیا لەم دواییە سەبارەت بە چۆنیەتی کەڵک وەرگرتنیان لە چەکی ئەتۆمی لە چوارچێوەی شەڕی ئۆکراین قسە و باسیان کردووە .
نیۆیۆرک تایمز ئەم هەواڵەی لە زاری چەند بەرپرسی ئەمریکی کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت بڵاو کردەوە .
ووتەبێژی شەورای ئەمنییەتی نیشتیمانی ویلایەتەیەکگرتووەکان جەختی کردەوە کە واشینتۆن " تا ئەو ئاستەی کە پێویست بێت " و بە باشترین شێوە ئەم ئەگەر لە بەرچاو دەگرێت .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە