کۆشکی سپی سەبارەت بە ئێران هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... کۆشکی سپی سەبارەت بە ئێران هۆشداری دەدات
کۆشکی سپی ڕایگەیاند ئەگەر بێت و گفتووگۆوەکان نەگاتە دەرئەنجام فشارەکان لە سەر ئێران زۆر زیاتر دەکەین .
ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند : ئەگەر دیپلۆماسییەت نەگاتە دەرئەنجام لە هاوکارییەکی نزیک لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی خۆمان فشارەکانمان بۆ سەر ئێران زیاتر دەکەین .
ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی کۆشکی سپی ڕاێدەگەێنێت ویلایەتەیەکگرتووەکان بەردەوامی بە ووتووێژەکانی خۆی دەدات سەبارەت بە زیندووکردنەوەی بەرجام ، بەڵام ئەگەر هەوڵە دیپلۆماتییەکانمان بە جێگایەک نەگات ئەوە لە هاوکاریکردن لەگەل هاوپەیمانەکانمان بۆ فشاری زیاتر خستنە سەر ئێران زیاتر دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز ، جەیک سالیڤان شەوی ڕابردوو لە کاتی سەفەری خۆی بۆ پۆڵەندا هاوکات لەگەڵ جۆ بایدن لە فڕۆکەی سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند کە لە هەندێک بابەتی پێویست بۆ گەڕانەوەی واشینتۆن بۆ بەرجام پێشکەوتنێکی زۆر بەرچاو بەدی هاتووە .
گفتۆگۆوەکانی زیندووکردنەوەی بەرجام لە سەرەتای دەستکەتنی بە ڕێکەوتننامە بوو کە ڕووسیا لە دواهەمین کاتدا ، داواکاریگەلێکی لە ئەمریکاوە خستە ڕوو لە سەر ئەوەی کە گەمارۆوەکانی واشینتۆن لە دژی مۆسکۆ بە هۆی هێرش بۆ سەر ئۆکراین کاریگەری لە سەر پەیوەندییە ئابوورییەکانی ڕووسیا و ئێران دانانێت .
بەرپرسەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە هەڵسەنگاندنەکانی خۆیان دا سەبارەت بە زیندوو کردنەوەی بەرجام زۆر هەستیار بوونە . سالیڤان شەوی ڕابردوو ووتی : " هێشتا بابەتگەلێک ماوەتەوە . هێشتا کارگەلێک هەن کە دەبێ بکرێت . ئێمە هێشتا بە دوای گەیشتن بە دەرئەنجام لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە و پێش گرتن لە پەرەسەندنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانین . بەڵام هەڵبەت ئەگەر دیپلۆماسییەت نەگاتە دەرئەنجامێک ، لە هاوکارییە نزیکەکانی خۆمان لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەولەتییەکانی خۆمان فشارەکان بۆ سەر ئێران زیاتر دەک
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە