کۆشکی سپی لێدوانەکانی بایدنی سەبارەت بە دواخستنی ئۆپراسیۆنە زەمینیەکانی ئیسرائیل لە غەززە ڕەتکردەوە
پەیامی کورد ... کۆشکی سپی لێدوانەکانی بایدنی سەبارەت بە دواخستنی ئۆپراسیۆنە زەمینیەکانی ئیسرائیل لە غەززە ڕەتکردەوە
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆمار ووڵامی پرسیاری پەیامنێرانی داوەتەوە، "ئایا پێویستە ئیسرائیل ئۆپراسیۆنە زەمینیەکانی خۆی لە کەرتی غەززە دوابخات بۆ ئەوەی ڕێگە بە ئازادکردنی بارمتەی زیاتر بدات؟" ووڵامی بەڵێی دایەوە.
کۆشکی سپی ڕاستی ئەو قسانەی ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، بایدن بە باشی ئەو پرسیارەی نەبیستووە و تەنها مەبەستی خواستی خۆی بووە بۆ ئازادکردنی بارمتەی زیاتر.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە