کۆشکی سپی هەناردەکردنی فڕۆکەی بۆمبهاوێژی جۆری B-52 بۆ بەریتانیا ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... کۆشکی سپی هەناردەکردنی فڕۆکەی بۆمبهاوێژی جۆری B-52 بۆ بەریتانیا ڕادەگەێنێت
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، سوپای ووڵاته‌كه‌ی چه‌ند بۆمب هاوێژێكی ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی هێزی ئاسمانی بەریتانیا له نزیك له‌نده‌نی پایته‌خت كردوه تا به‌شداربن له ئه‌نجامدانی مانۆڕی سه‌ربازی تایبه‌ت به هێزه‌كانی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ".
كۆشكی سپی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه،" بۆ به‌هێزكردنی هێزه‌كانی ناتۆ و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازی بۆسه‌ر ناتۆ و ئۆكرانیا و ئه‌نجامدانی چه‌ند مانۆڕێكی سه‌ربازی، چه‌ند بۆمبهاوێژێك له جۆری B-52 له بنكه‌ی سه‌ربازی بەریتانی فێرفۆرد نیشتونه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،"له پێناو ئه‌نجامدانی مانۆڕی سه‌ربازی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ناتۆوه و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ر به ناتۆ ئه‌مریكا چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی بۆمبهاوێژی ناردوه‌ته بەریتانیا تا به‌شداری ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازییه بكه‌ن كه كاتێكی زۆره پلان بۆ ئه‌نجامدانی داڕێژراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپیشدا هاتوه،" ئه‌م مانۆڕه سه‌ربازییه به به‌شداری بۆمب هاوێژه‌كانی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌وپێشبردن و باشتركردنی ئاستی هێزه ئاسمانییه‌كانی رێكخراوی ناتۆیه، پاڵپشتی كردنی هێزه‌كانی ناتۆ به‌و بۆمبهاوێژانه‌ش دووپاتكردنه‌وه‌ی په‌یمانی پاڵپشتی و پابه‌ندبوونی ئه‌مریكایه به په‌یمان و رێكه‌وتنه‌كانی رێكخراوی ناتۆ وه".
پێشتریش، هێزه ده‌ریایی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، چوار كه‌شتی تێكشكێنه‌ری سه‌ربازی سه‌ر به‌هێزه‌كانی كه پێكهاتوون ( USS The Sullivans (DDG-68)، USS Gonzalez، USS Donald Cook، USS Mitscher (DDG-57)) ئاڕاسته‌ی ده‌ریای سپی كردوه تا له‌وێشوه به‌شداری مانۆڕی ده‌ریایی هێزه‌كانی ناتۆ بكه‌ن.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە