کۆشکی سپی : واشینتۆن پاڵپشتی لە " مافی ئیسرائیل بۆ بەرگری کردن لە خۆی " دەکات

پەیامی کورد      ...    کۆشکی سپی  :  واشینتۆن پاڵپشتی لە " مافی ئیسرائیل بۆ بەرگری کردن لە خۆی " دەکات .

وەزیری بەرگری ئەمریکا بە جەخت کردنەوەی لە سەر ئەوەی واشینتۆن پاڵپشتی لە  ، ووتی : کە ئەم ئەمنییەتە بریتی دەبێت لە درووستکردنەوەی متمانەی نێوان یان لەگەڵ فەلەستینییەکان دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لۆئید ئاستین وەزیری بەرگری ئەمریکا لە دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بێنی گانتز ، وەزیری شەڕی ئیسرائیل کە سەردانی واشینتۆن ی کردووە ووتی : ووڵاتەکەی لە سەر پاریزگاریکردنی " حاشییە باشترین و باڵایی سەربازی و نیزامی " ئیسرائیل لە ناوچەکەدا پابەندە .

وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی میدیایی هاوبەش دا لەگەڵ گانتز ووتی : لە سەر پارێزگاریکردن و پاراستنی حاشیەی باڵایی نیزامی و سەربازی ئیسرائیل پابەندین تاکوو متمانە بەدەست بهێنرێت کە ئیسرائیل دەتوانێ لە بەرامبەر هەڕەشە ناوچەییەکان وەکوو هەڕەشەکانی ئێران و نائیبەکان و گرووپە تێرۆرسیتییەکان دا بەرگری لە خۆی بکات .

بێنی گانتس یش لەم دیدارەدا بە ئاماژەدان بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و تێکهەڵچوون ی ئەم دواییەی ئیسرائیل و حەماس ڕایگەیاند : لە دەورانی گۆڕانکاری گەورە و چاڵێنجگەلێکی نوێی داین .

" پاراستنی باڵایی نیزامی و سەربازی ئیسرائیل " یاسایەکە لە ئەمریکا کە ویلایەتەیەکگرتووەکان بە پێویست دەزانێت لە ڕێگای جیاوازەوە لەوانەش درووست کردنی سنوور بۆ فرۆشتنی چەک بە باقی ووڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە پاراستنی باڵایی نیزامی و سەربازی ئیسرائیل لەم ناوچەیە دا متمانە بەدەست بێنێت .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە