کۆشکی سپی پاڵپشتی لە یەکگرتنی ئۆکراین لەگەڵ ناتۆ دەکات

پەیامی کورد       ...     کۆشکی سپی پاڵپشتی لە یەکگرتنی ئۆکراین لەگەڵ ناتۆ دەکات .

ووتەبێژی کۆشکی سپی جەختی کردەوە کە دەوڵەتی بایدن بەم بنچینەیە پابەندە کە دەرگاکانی ناتۆ بەڕووی ئەو کەسانەدا کە دەیانەوێت لەگەڵ ناتۆ یەک بگرن و پەیمانەکانی ئەندام بوونی خۆیان جێبەجێ بکەن و بۆ بەرزکردنەوەی ئەمنییەتی ئەورووپا - ئاتلانتیک هاوکاری دەگەێنن ، کراوە دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک کارین ژان پییەر ، ووتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی پێنجشەممە لە گفتۆگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەوانان سەبارەت بە ئەگەری یەکگرتنی ئۆکراین لەگەڵ ئەم یەکیتییە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە دەرگاکانی ناتۆ دەبێ کراوە بێت .

ژان پییەر لە میانەی دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی : " دەوڵەتی بایدن پابەندی ئەم بنچینەیە کە دەرگاکانی ناتۆ بەڕووی ئەو کەسانەدا کە دەیانەوێت لەگەڵ ناتۆ یەک بگرن و پەیمانەکانی ئەندام بوونی خۆیان جێبەجێ بکەن و بۆ بەرزکردنەوەی ئەمنییەتی ئەورووپا - ئاتلانتیک هاوکاری دەگەێنن ، کراوە دەبێت .

ئەو بەو پرسیارە لە لایەن ڕۆژنامەوانییەوە دەربارەی ئەوەی کە ئایا ئەمە بەو مانایەیە کە ویلایەتەیەکگرتووەکان سەبارەت بە هیوا و ئاواتی ئۆکراین بۆ ئەندام بوون لە یەکیتی ئاتڵانتیکی باکوور پاڵپشتی دەکات ووڵامی ئەرێنی دایەوە .

 


ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە