کۆشکی سپی ڕاگەێندراوێکی دژی کۆماری ئیسلامی دەرکرد
پەیامی کورد ... کۆشکی سپی ڕاگەێندراوێکی دژی کۆماری ئیسلامی دەرکرد
کۆشکی سپی پاش دیداری بایدن و ماکرۆن ڕاگەێندراوێکی دەرکرد و ڕایگەیاند : فەڕەنسا و ئەمریکا هاوکاری دەکەن لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان بۆ تاوتوێکردنی بابەتی ناوەکی ئێران و هاوکارینەکردنی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ، ئاژاوەگێڕی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بووەتە هۆی ناسەقامگیری و هەناردەکردنی مووشەک و فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان بۆ میلیشیاکان و دەوڵەتی ڕووسیا کە دژ بە ئۆکراین بەکاری دێنێت.
فەڕەنسا و ئەمریکا هەنگاوی هاوبەش و نێودەوڵەتی بۆ لەقاودانی کۆماری ئیسلامی دەگرنەبەر.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە