کۆشکی سپی : کۆریای باکوور هەزار کەرستەی سەربازی ڕەوانەی ڕووسیا کردوە
پەیامی کورد ... کۆشکی سپی : کۆریای باکوور هەزار کەرستەی سەربازی ڕەوانەی ڕووسیا کردوە
ووتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا کۆریای باکوور نزیکەی هەزار کارگۆی کەرستەی سەربازی و تەقەمەنی ڕەوانەی ڕووسیا کردوە، لە بەرامبەریش دا ڕووسیا مووشەک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی بەخشیوە بەو ووڵاتە و دەشڵێت، "کەرەستە سەربازییەکانی کۆریای باکوور لە شەڕی ئۆکراین بەکارهاتوون."
جۆن کۆربی ووتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند : لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا کۆریای باکوور زیاد لە هەزار کارگۆ لە کەرستەی سەربازی و تەقەمەنی ڕەوانەی ڕووسیا کردوە، دووپاتی دەکەنەوە ئەو کەرەستانە لە ئۆکراین بەکارهێندراوە.
ووتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، کۆریای باکوور لە بەرامبەر پێدانی ئەو کەرەستە سەربازییانە، مووشەک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە ڕووسیا وەردەگرێت.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە