کۆمارى ئیسلامى ئێران سەرکردەکانى ئەلقاعیدە و داعش بەم هۆکارەوە دەنێرێتە عێراق!

پەیامی کورد     ...    کۆمارى ئیسلامى ئێران سەرکردەکانى ئەلقاعیدە و داعش بەم هۆکارەوە دەنێرێتە عێراق!

 میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە یەحیا رەسوڵ ووتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاندووە : ئەبوو نەبأ، ڕێکخەرى بەڕێوبەرى گشتی رێكخراوی داعش لە فڕۆكەخانەی بەغدا دەستبەسەر بکەن. 
 هەواڵگریی دەزگای دژەتیرۆر چاودێری ووردی بەرپرسەكەی داعشی کردووە تا گەیشتوەتە فڕۆكەخانەی بەغدا.
ئەم سەرکردەیەى داعش ویستوویەتی كۆبوونەوە لەگەڵ چەكدارانی داعش لە دەوروبەری بەغدا بکات.

 دواى کوشتنى کەسى دووەمى نێو تۆڕى تیرۆریستى ئەلقاعیدە لە تاران لە لایەن ئیسرائیلەوە و ئاشکرابوونى بوونى سەرکردەى گرووپە تیرۆریستییەکان داعش و قاعیدە لە ئێران، ئێستا کۆمارى ئیسلامى پلانى داناوە کە ئەو سەرکردانە بنێرێتە دەرەوەى ووڵات بەتایبەت عێراق


ئەم بابەتە 12015 جار خوێندراوەتەوە