کۆماری ئازەربایجان هەواڵ لە بەدیل گرتنی ٦ سەربازی ئەرمەنی دەدات
پەیامی کورد ... کۆماری ئازەربایجان هەواڵ لە بەدیل گرتنی ٦ سەربازی ئەرمەنی دەدات .
یەکە میدیایی وەزارەتی بەرگری کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند کە گرووپێکی گەڕان و بەدواداچوونی و خراپەکاری ئەرتەشی ئەرمەنێستان کاتژمێر ٣ ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هەوڵیانداوە کە لە سنووری ئەم ووڵاتەوە بەرەو ناوچەی نیشتەجێبوونی " یووخاری ئایریم " شارۆچکەی کەلەبجەر ی کۆماری ئازەربایجان دزە بکەن .
لە دەرئەنجامی هەوڵ و هەنگاوگەلی ئۆپراسیۆنی بەپەلە ٦ کەس لە سەربازانی سەر بە ئەرتەشی ئەرمەنیستان کە هەوڵی ئەوەیان دەدا ڕێگاکانی ئامادەکاری یان بۆ مینڕێژ کردنی سنوورەکان و دانانەوەی تەڵە بۆ یەکەکانی ئەرتەشی کۆماری ئازەربایجان بوون ، کەوتنە بەر بۆسە و داڵدەدانەوە و چەک کران و دواتر بەدیل گیراون .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە